مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر دوابڕیاریان ڕاگەیاند



دوابەدوای ڕاگەیاندنی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر و دەستگیركردنی نوێنەری گشتی وانەبێژران، مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەن و جەختدەكەنەوە، كە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن.

بەپێی پەیامێك، كە نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاویكردۆتەوە و ئاڕاستەی مامۆستایانی وانەبێژی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “سبەینێ‌ یەك شەممە لە كاتژمێر 10:00 بەیانی بۆ مافی خۆت لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێربن، چونكە ناڕازی بوون لە پشت كیبۆرد و فیسبووك ناكرێت، لەسەر شەقام دەكرێت نەك لە ماڵەوە”.

جەختیشیان كردۆتەوە، “یەك شەممە وەرن بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بۆ وەرگرتنی مافەكانتان”.

لەسەرەتای دەستیپێكی ساڵی نوێی خوێندن، مامۆستایانی وانەبێژی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستیان بەبایكۆت و گردبونەوە كرد و تائێستاش بەرپرسانی هەرێم وەڵامی داواكارییەكانیان نەداونەتەوە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ شەممە، عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەولێر دەستگیركرا و ئەوەش دوای ئەوی ڕایگەیاند، كە سبەی یەك شەممە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران گردبونەوە بەڕێوەدەچێت.

هۆشداری لە بوتڵی پلاستیكی غازی ماڵان دەدرێت
پێشت هۆشداری لە بوتڵی پلاستیكی غازی ماڵان دەدرێت
مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەوە
دواتر مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەوە
ەیوەندیدار