مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەوە



مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق، تاوتوێی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق دەکەن.

رۆژی شەممە (18ی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە سابت محەممەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

لە دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچوغ کە شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی لێکەوتەوە، عێراق بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە چەند جارێک لە ڕێگەی بەرپرسە باڵاکانیان سەردانی هەرێمیان کردووە، و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و پارتی کۆبوونەتەوە و چەندین ڕاو بۆچوونیان گۆڕیوەتەوە.

 

مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر دوابڕیاریان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر دوابڕیاریان ڕاگەیاند
كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دیاریكرا
دواتر كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دیاریكرا
ەیوەندیدار