تەندروستی جیهانی: فشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا قبوڵکراو نییە



لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند، “فشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە قبوڵکراو نییە و نەخۆشخانەکان گۆرەپانی جەنگ نین”.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە هیچ ئامارێک لە ژمارەی قوربانیانی غەززە دەست ناکەوێت، وتیشی کە هەلومەرجی کاری تەندروستی لە ناوچەکە سەختتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەنها یەک لە سەر چواری نەخۆشخانەکانی غەززە لەکارکردن بەردەوامن لە کۆی ٣٦ نەخۆشخانە، ٢٦یان بەهۆی بۆردومان، هێرش وە یان نەبوونی سووتەمەنییەوە خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگیراوە”.

ئەدهانۆم گێبرێیسس وتیشی: فوشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە قبوڵکراو نییە و نەخۆشخانەکان گۆرەپانی جەنگ نین”.

بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
پێشت بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
ڕۆیتەرز نهێنی دیدارەکەی خامنەئی-هەنییە ئاشکرا دەکات و حەماسیش ڕەتیدەکاتەوە
دواتر ڕۆیتەرز نهێنی دیدارەکەی خامنەئی-هەنییە ئاشکرا دەکات و حەماسیش ڕەتیدەکاتەوە
ەیوەندیدار