بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟



بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە پار ڕێژەی بارانبارین زیاترە، هاوکات تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا بە ناجێگێری دەمێنێتەوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا نزمە پاڵەپەستۆیەک ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی گرتەوە، لە دوێنێ شەوەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە و بارانبارین دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی بڕی ٩.١ ملیمەتر باران باریوە، کۆی گشتی بارانبارین تا ئێستا ٤٨.٩ ملیمەتر بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە، کە ٤٣.٩ ملیمەتر بوو، بەڵام بە گشتی تێکڕای بارانبارینی پایزە بۆ سنووری شاری سلێمانی ١٠٥ بۆ ١١٠ ملیمەترە.

وتیشی، وەرزی پایز تەواو نەبووە و وەرزی زستانمان لە پێشە کە تێکڕای ٪٥٠ بارانی ساڵانەی تێدا دەبارێت، هاوکات لە وەرزی بەهار ٪٣٥ باران دەبارێت.

هاوکات بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە، بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما ١١ پلەی سیلیزییە.

 

گەشتی عێراق بەرەو خەونی جامی جیهانیی دەستپێدەکات
پێشت گەشتی عێراق بەرەو خەونی جامی جیهانیی دەستپێدەکات
تەندروستی جیهانی: فشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا قبوڵکراو نییە
دواتر تەندروستی جیهانی: فشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا قبوڵکراو نییە
ەیوەندیدار