ڕۆیتەرز نهێنی دیدارەکەی خامنەئی-هەنییە ئاشکرا دەکات و حەماسیش ڕەتیدەکاتەوە



بزووتنەوەی حەماس ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتکردەوە کە ئاژانسی ڕۆیتەرز دەربارەی دیدارەکەی عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بڵاویکردبووەوە.

حەماس ڕایگەیاند، “ئێمە لە بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتبوو ڕەتدەکەینەوە، نیگەرانیشین لە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی بێ بنەما و داوا لە ئاژانسەکە دەکەین ورد بێت”.

ئەم ڕەتکردنەوەیە دوای ئەوە هات کە دوێنێ چوارشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی باڵاوە بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەی 6ی ئەم مانگەی تاراندا، عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران بە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاندووە ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی سیاسی بۆ حەماس، بەڵام چاوەڕی نەکات لە بری حەماس شەڕی ئیسرائیل بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە خامنەئی داوای لە هەنییە کردووە، ئەو بەرپرسانەی حزبەکەشی بێدەنگ بکات کە بەردەوام لە ڕاگەیاندنەکانەوە داوا لە ئێران و حزبوڵای لوبنانی دەکەن بە هەموو هێزێکیانەوە لە دژی ئیسرائیل بجەنگێت.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئێران ئامادە نییە بچێتە جەنگەکەوە، مەگەر ئیسرائیل یان ئەمریکا ڕاستەوخۆ هێرش بکەنە سەر ئێران.

تەندروستی جیهانی: فشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا قبوڵکراو نییە
پێشت تەندروستی جیهانی: فشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا قبوڵکراو نییە
بایدن سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر ناودەبات
دواتر بایدن سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر ناودەبات
ەیوەندیدار