بایدن سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر ناودەبات



لە چوارچیوەی کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شی جینبینگ سەرۆکی چین لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند ئەو هێشتا سوورە لەسەر ناوهێنانی سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر و ئەم نازناوەش ساڵی پار لەلایەن بایدنەوە دژ بەسەرۆکی چین بەکاتر هێنرا کاتێک پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕووی لە گرژی کرد.

لە کۆتایی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوابەدوای کۆبوونەوەکە، کاتێک پرسیار لە بایدن کرا کە ئایا هێشتا شی جین پینگ بە دیکتاتۆر دادەنێت وتی ” بەڵی، ئەو دیکتاتۆرێکە بەو مانایەی کە پیاوێکە دەوڵەت بەڕێوە دەبات، کە دەوڵەتێکی کۆمۆنیستییە، لەسەر بنەمای سیستەمێکی حکومەت کە زۆر جیاوازە لەوەی ئێمە.”

بایدن ئاماژەی بەوەشدا، هەردوولا پێکهاتوون لەسەر ئەوەی لەکاتی دروستبوونی هەر بارودۆخێکی لەناکاودا بەتەلەفۆن پێکەوە قسەبکەن.

وتیشی، خۆی و هاوتا چینییەکەی ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی هێڵەکانی پەیوەندی نێوانیان بە کراوەیی بهێڵنەوە.

ڕۆیتەرز نهێنی دیدارەکەی خامنەئی-هەنییە ئاشکرا دەکات و حەماسیش ڕەتیدەکاتەوە
پێشت ڕۆیتەرز نهێنی دیدارەکەی خامنەئی-هەنییە ئاشکرا دەکات و حەماسیش ڕەتیدەکاتەوە
نرخی نەوت سەرلەنوێ دەستی بە دابەزین کرد
دواتر نرخی نەوت سەرلەنوێ دەستی بە دابەزین کرد
ەیوەندیدار