نرخی نەوت سەرلەنوێ دەستی بە دابەزین کرد



بە هۆی ئاماژەکانی هەڵکشانی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکاوە، جارێکی دیکە نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستی بە دابەزین کرد.

دوای هەڵکشانێکی کاتیی، جارێکی دیکە نرخی نەوت دەستی بە دابەزین کرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە سێ دۆلار کەمیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوێ برێنت بە 80 دۆلار و 57 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 76 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی ئەو داتایانە هات کە ئاماژەیان بە هەڵکشانی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکا دەدا.

بایدن سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر ناودەبات
پێشت بایدن سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر ناودەبات
بەریتانیا پەنابەرانی عێراقی دیپۆرت دەکاتەوە؟
دواتر بەریتانیا پەنابەرانی عێراقی دیپۆرت دەکاتەوە؟
ەیوەندیدار