پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ کەش سەقامگیر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سوور کە زیاتر لەسەر ناوچەکانی باشوری ھەرێم چالاکە تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت، سبەینێ پێنجشەمە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچە شاخاویەکان، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لە ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر و ئاڕاستەی با لە گۆڕاندا دەبێت .

ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە باکوری تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە و کاریگەریەکانی زیاتر دەردەکەوێت لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک، ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری لێزمە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە دەبێت و پێشبینی بارانێکی باش دەکرێت لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتکەی چیا بەرزەکان.

وتیشی، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێم لاواز بۆ مامناوەند دەبێت و ناوبەناو ھەندێک کات باران دەبارێت، تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە کاریگەریەکانی لەسەر ناوچە شاخاویەکانی باکوری ھەرێم درێژە دەکێشێت.

ئاراست جەبار، ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی دووشەمەدا کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی قوڵ لە باکوری ئەوروپاوە و بەسەر دەریای ناوەراست و تورکیادا پێشبینی دەکرێت ناوچەکانمان بگرێتەوە کە خۆی لە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین دەبینێتەوە بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، لەم شەپۆلەدا ئەگەری دروستبوونی لافاو و رێژەیەکی زۆر باران دەبێت.

٨٦ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەید ڕەزای دێرسم تێپەڕ دەبێت
پێشت ٨٦ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەید ڕەزای دێرسم تێپەڕ دەبێت
نیویۆرک تایمز “ئیسرائیل بۆردومانی نەخۆشخانەی شیفای کردووە نەک حەماس”
دواتر نیویۆرک تایمز “ئیسرائیل بۆردومانی نەخۆشخانەی شیفای کردووە نەک حەماس”
ەیوەندیدار