نیویۆرک تایمز “ئیسرائیل بۆردومانی نەخۆشخانەی شیفای کردووە نەک حەماس”



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوی بۆردومانی بەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەی شیفای لە غەززەکرد لەڕۆژی هەینی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی ئەو بەشەی نەخۆشخانەکەی کردووە و بەوشیوەیە نییە کە ئیسرائیل باسی کردووە و بزوتنەوەی حەماسی بە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکە تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، بەڵگەنامە وێنەیی و ڤیدیۆییەکان ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا بووە بەهۆی زیانگەیاندن بەبەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەی منداڵان، ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردبوو بزوتنەوەی حەماس بۆردومانی نەخۆحشخانەکەی کردووە.

نەخۆشخانەی شیفا یەکێکە لە کۆمەڵگە پزیشکییە گەورەکانی کەرتی غەززە کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری تێدایە لەگەڵ هەزاران نەخۆش و بریندار کە لە نێو نەخۆشخانەکەدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو
پێشت پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو
حەلبوسی هەڕەشەی تێکدانی دۆخی ئەمنی دەکات
دواتر حەلبوسی هەڕەشەی تێکدانی دۆخی ئەمنی دەکات
ەیوەندیدار