دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە



دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندەنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی دەرکرد.

پارێزەری لەیس دلێمی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

ئەو پارێزەرە لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە کە دادگای فیدراڵی ئەو داوایەی کە پارێزەر لەیس دلێمی لەسەر ئەلحەلبوسی تۆماری کردووە، لەبەرچاو گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی دادگا دەریکردووە چەندین بڕگەی لەخۆگرتووە، کە بە “گرنگ ” ناوی بردووە.

پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دورخستنەوە و لێسەندنەوەی متمانەی لە پەرلەمانتار لەیس دلێمی کردە بڕیار و لە پەرلەمان دوریخستەوە.

بەڵام ئەو پەرلەمانتارە بڕیارەکەی پەسەند نەکرد و ڕەتیکردەوە، هاوکات بڕیارەکەی بە “نایاسایی و ئارەزوومەندانە” وەسفکرد، داوای ڕێگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی “دیکتاتۆریەت”ی کرد. ”

جێگای سەرنجە کە لەیس دلێمی ئەندامی پارتی “تەقەدوم” بوو بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لەناو ڕیزەکانی پارتەکەدا بۆ ناوچەکانی باکووری بەغدا کاندید کرا.

حەلبوسی لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢دا دلێمی لە پارتی تەقەدوم دوورخستەوە بەهۆی “پابەندنەبوون بە پەیڕەو و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی پارتی تەقەدوم و پێشێلکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا”.

مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، دلێمی جارێکی دیکە وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر گەڕایەوە.

پشووی هەینی و شەممە لابرا و دەبێتە دەوام
پێشت پشووی هەینی و شەممە لابرا و دەبێتە دەوام
“سلێمانی بۆ هەمووان لانەی ئارام و زادگای میهرەبانی و دەستی خێر بووە”
دواتر “سلێمانی بۆ هەمووان لانەی ئارام و زادگای میهرەبانی و دەستی خێر بووە”
ەیوەندیدار