پشووی هەینی و شەممە لابرا و دەبێتە دەوام



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ فەرمانبەرانی بەشێ ژمێریاری دەبێت دەوام بکەن تەنانەت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەش دا.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، بە فەرمانێک فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری ئاگادار کردەوە، پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە تا کۆتایی ئەمساڵ نامێنێت و دەبێت لەو ڕۆژانەشدا دەوام بکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، “بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دارایی و نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی، وەزیری دارایی، تەیف سامی، فەرمانێکی ئاڕاستەی بەشی ژمێریاری کرد بۆ بەردەوامبوون لە کارە فەرمییەکانی تەنانەت ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەبێت بێنەوە تا کۆتایی ئەم ساڵ”.

پێشتر وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی ڕایگەیاندبوو، بۆ تەواوکردنی ڕێکارە ئیداری و ژمێریارەییەکان کاتێکی زۆرمان پێویستە، و دەبێت بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت و پشوو بەردەوامبین، تاوەکو بتوانین تاکۆتایی ئەم ساڵ پاکتاوی دارایی و ژمێریاری بکەین.

چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا کرا
پێشت چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا کرا
دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە
ەیوەندیدار