“سلێمانی بۆ هەمووان لانەی ئارام و زادگای میهرەبانی و دەستی خێر بووە”



یاسین مەحمود رەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی، لە ساڵیادی دروستکردنی شاری سلێمانی ( شارە حەیاتەکە) نووسینێکی ە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت” با هەمووان، لە خەمی هێشتنەوە بەزیندووی جوانییەکانی ئەم شارەدا بین”.

یاسین مەحمود نوسیویەتی، “شاعیری گەورەی کورد “زێوەر” دەفەرموێت؛

شاری سلێمانی لەلام وەک جەننەتە بۆ خاس و عام

نایدەم بەموڵکی مسر و شام ئاوابێ وەک دارالسلام

ئەم شارە خۆشەی من هەمە هەرچەندە مەدحی کەم کەمە

بانگی ئەکەم پڕ زەمزەمە ئاوا بێ وەک دارالسلام

ساڵیادی بنیاتنانی شارە حەیاتەکە، شاری شاران، پیرۆز بێت.

سوپاسگوزاری دەوێت لە یەزدان، کە بوونی ئێمەی خستووەتە ئەم شارەو نیشتەجێی شارێکی وا دڵگیری کردووین، ئەو شارەی چەقی جوانی و سەرهەڵدان و نوێبوونەوەو داهێنانە.

سلێمانی بۆ هەمووان لانەی ئارام و زادگای میهرەبانی و دەستی خێر بووە، با هەمووان، لە خەمی هێشتنەوە بەزیندووی جوانییەکانی ئەم شارەدا بین و دەستی هانا بین بۆ هاوارەکانی و سارێژ و تین و تاو بین بۆ ئازارەکانی و ژین و ژیاری بگەشێنینەوە و هۆکاری خۆشگوزەرانی تاکەکانی بین.

سلێمانی لە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنیدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر بەڕێوە دەچێت و شارەوانی سلێمانیش هەڵمەتێکی ڕوواندنی درەخت و نەمامی کرد، و سەرەتا لە دەروازەی شار و لە فولکەی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی بەرەو پردی وڵوبە، نزیکەی ١٥ هەزار نەمام و دەوەن لەسەر ڕووبەری ١٢ هەزار و ٥٥٠ مەتر دووجا سەوز دەکرێت”.

دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە
بافڵ تاڵەبانی: رۆحی یاخی و پڕ وزەی سلێمانی بەردەوام نوێ دەبێتەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: رۆحی یاخی و پڕ وزەی سلێمانی بەردەوام نوێ دەبێتەوە
ەیوەندیدار