پێویستە نەخۆشانی شەکرە کام میوەیانە بخۆن؟



خواردنی میوه‌ بەشێوەی ڕۆژانه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بوون؛ به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر نه‌خۆش دوورده‌که‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی میوه‌ی تام شیرین ئەوەش له‌ ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر گرنگه‌‌ بزانن زۆربه‌ی میوه‌کان یارمه‌تی ڕاگرتنی ئاستی شه‌کره‌ ده‌ده‌ن و ڕێگری ده‌که‌ن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی زۆر له‌ ئاستی شه‌کره‌ و خۆپاراستن له‌ نزم بوونه‌وه‌ی شه‌کر‌ له‌ خوێندا له‌ ڕێژه‌ی ئاسایی که‌ زۆر ترسناکتره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی؛ به‌ مه‌رجێک بڕی مامناوه‌ند و به‌ تازه‌یی و له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بخورێت نه‌‌ک به‌ شێوه‌ی شه‌ربه‌ت و وشککراو.

ئەو کەسانەی  پاپەندی سیستمی‌ کیتۆ یا لۆکارب و هاوشێوەکانیان پێویستە ئەو جۆرانەی میوە بخۆن کە ڕێگاپێدراون لەگەڵ بڕی دیاریکراو.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە شاری سلێمانی باشترین جۆره‌کانی میوه‌ی بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بڵاوكردوەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

– هه‌رمێ.

ـ شلیک.

ـ شاتو، توی سور، توتڕک و بلاک بێری.

ـ مزره‌ سێو و سێوی سه‌وز و هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز.

ـ قۆخ.

ـ کاڵه‌ک.

ـ ئەڤۆكادۆ.

ـ سندی و لیمۆ و پڕته‌قاڵ.

ـ کێوی و گێلاس.

ئه‌و میوانه‌ی پێویسته‌ نەخورێن یان ڕۆژانه‌ یه‌ک جار زیاتر نه‌خورێن بە ڕاوێژ لەگەڵ  پزیشکی پسپۆڕ:

١. شوتی:  یه‌ک قاش پڕ به‌ ده‌ستی نه‌خۆش.

٢. مۆزی تەواو گەیوو: یه‌ک دانه‌.

٣. هه‌نجیر:  دوو بۆ سێ ده‌نک.

٤. خورما:  یه‌ک بۆ سێ ده‌نک.

٥. ترێ به‌ تایبه‌ت ترێی ڕه‌ش:  هەشت بۆ ١٢  بۆڵ ڕۆژانه‌.

٦. هه‌نار:  یه‌ک هه‌نار به‌ قه‌باره‌ی ده‌ستی نه‌خۆشه‌که‌.

لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە تۆنێك ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشت لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە تۆنێك ماددەی هۆشبەردا گیرا
شارەوانی سلێمانی چەند چالاکییەکی بەبۆنەی یادی سلێمانی ئەنجامدا
دواتر شارەوانی سلێمانی چەند چالاکییەکی بەبۆنەی یادی سلێمانی ئەنجامدا
ەیوەندیدار