شارەوانی سلێمانی چەند چالاکییەکی بەبۆنەی یادی سلێمانی ئەنجامدا



ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانیی سلێمانی لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی هەڵمەتێکی روواندنی نەمامی دەستپێکرد، لەگەڵ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شەقامەکانی شار.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “سەرۆکی شارەوانی سەرپەرشتی هەڵمەتێکی ڕوواندنی درەخت و نەمامی کرد و سەرەتا لە دەروازەی شار و لە فولکەی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی بەرەو پردی وڵوبە نزیکەی ١٥ هەزار نەمام و دەوەن لەسەر ڕووبەری ١٢ هەزار و ٥٥٠ مەتر دووجا سەوز دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دواتریش لە بلواری سەر پردی شەهیدی سەرکردە خاڵە شیهاب نزیکەی چوار هەزار و ٢٥١ داری جۆری سەروی ئەریزۆنیکا و کاجی مشهەدی لەسەر ڕووبەری ١١ هەزار و ٧٨٠ مەتر دووجا سەوزدەکرێت”.

هاوکات لە چالاکییەکی دیکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاکوخاوێنی ئەنجامدا، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی ژمارەیەک کۆڵان و شەقامیان پاککردەوە، لەوانە: گەڕەکەکانی مامەیارە، خەبات، چوارباخ، بەختیاری، کانی کوردە، و زۆربەی شەقامە سەرەکییەکان، بلواری مەلیک محمود، شوێنی چالاکیەکانی یادکردنەوەی شاری سلێمانی.

پێویستە نەخۆشانی شەکرە کام میوەیانە بخۆن؟
پێشت پێویستە نەخۆشانی شەکرە کام میوەیانە بخۆن؟
سودانی ئەرکێك دەخاتە سەر شانی بەڕێوەبەری بانکەکان و دەڵێت: یەك مانگتان لەبەردەمە بۆ جێبەجێکردنی
دواتر سودانی ئەرکێك دەخاتە سەر شانی بەڕێوەبەری بانکەکان و دەڵێت: یەك مانگتان لەبەردەمە بۆ جێبەجێکردنی
ەیوەندیدار