سودانی ئەرکێك دەخاتە سەر شانی بەڕێوەبەری بانکەکان و دەڵێت: یەك مانگتان لەبەردەمە بۆ جێبەجێکردنی



سودانی بەڕێوەبەری بانکە حکومییەکانی ڕاسپارد پشت بە شارەزا نێودەوڵەتییەکان ببەستن بۆ پێشخستنی کەرتی بانکی و دارایی لە عێراقدا و بڕیاریشیدا لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی پلانی پێشخستنی بانکەکان، هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرەکان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی، پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانکە حکومییەکان کۆبووەوە بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ میکانیزمی کاری بانکەکان و چاکسازییە ئیداری و بانکییەکان.

سودانی، بەڕێوەبەری بانکەکانی ڕاسپارد لە ماوەی مانگێکدا پلانی خۆیان بۆ برەودان بە کاری بانکیی و چۆنێتی بەکارهێنانی توانا دارایی، مرۆیی و تەکنیکییەکان بە باشترین شێوە، پێشکەش بکەن.

داواشی لێکردن لە پلانەکەدا چۆنێتی گۆڕینی سیستمی کارکردن لە کاغەزەوە بۆ ئەلیکترۆنی و فراوانکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی بخەنەڕوو.

سودانی ڕاشیگەیاند، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی پلانەکان و ئاستی جێبەجێکردنیان هەڵسانگاندن بۆ بەڕێوەبەری بانکەکان دەکرێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە بڕیاردانی بوێرانە کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییانەی دەیانەوێت لە کەرتی بانکیدا ئەنجامی بدەن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دەربارەی بەکارهێنانی پرۆگرامی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای نوێ لە بانکەکاندا گفتوگۆکرا.

سودانی بەڕێوەبەری بانکەکانیشی ڕاسپارد پشت بە شارەزا نێودەوڵەتییەکانی کەرتی بانکی و دارایی ببەستن بۆ پێشخستنی بانکەکان.

شارەوانی سلێمانی چەند چالاکییەکی بەبۆنەی یادی سلێمانی ئەنجامدا
پێشت شارەوانی سلێمانی چەند چالاکییەکی بەبۆنەی یادی سلێمانی ئەنجامدا
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار