عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکات



ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی هاوکاری دارایی خوێندکاران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

کەریم سەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “المعلومە” ڕایگەیاند، “بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هاوبەشی کار و ڕێکخستنەکانین سەبارەت بە هاوکاری دارایی خوێندکار، ئەمەش ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەت وردبینانە کاردەکات لە ئامادەکردنی داتابەیسەکە، چونکە بۆ یەکەمجار ئەو یارمەتییە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی وردتر کارەکان بەڕێوەبچێت”.

جەختیشیکردەوە ” ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ڕیزبەندیکردنی ناوی خوێندکاران، بە مەبەستی بەدەستهێنانی شەفافیەت لە دابەشکردنی هاوکارییەکان لەنێو ئەو کەسانەی کە مافی خۆیانە و پێویستیان پێی هەیە”.

حکومەتی فیدراڵی هاوکاری دارایی خوێندکارانی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ تەرخانکردووە بۆ منداڵانی ئەو خێزانانەی کە لە مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا جێگیرکراون و بەردەوامن لە خوێندن، بە بڕی ٣٠ هەزار دینار بۆ هەر خوێندکارێک، ٥٠ هەزار دینار بۆ خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بۆ هەر مانگێک.

ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی سلێمانیش دەبێت بە پارە؟
پێشت ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی سلێمانیش دەبێت بە پارە؟
ڕوسیا “٨٠ سەربازی ئۆکراینیمان لە دۆنێتسک کوشت”
دواتر ڕوسیا “٨٠ سەربازی ئۆکراینیمان لە دۆنێتسک کوشت”
ەیوەندیدار