ڕوسیا “٨٠ سەربازی ئۆکراینیمان لە دۆنێتسک کوشت”



هێزەکانی ڤوستوکی ڕوسیا ڕایانگەیاند، ٨٠ سەربازی ئۆکراینایان لە باشوری دۆنێتسک کوشتووە و پێنج هەوڵی ئۆکراینایان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان شکست پێ هێناوە.

ئۆلیگ تشیخۆڤ وتەبێژی هێزەکانی ڤوستوکی روسیا لە باشوری دۆنێتسک ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان بە پشتیوانی تۆپخانەکان پێنج هەوڵی ئۆکرانیایان شکستپێ هێناوە بۆئەوەی بڵاوە بە هێزەکانیان بکەن لە ناوچەکانی باکوری نیکۆلسکی و ناڤیلدار و ستارمایۆرسکی.”

باسی لەوەشکردووە، حەوت تیمی هێزەکانی ئۆکراینا لەناوبراون و زیاتر لە 80 سەرباز لە نێوان کوژراو و بریندارەکاندا هەن.

جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا دەستی پێ کرد، بۆیەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕوسیا دەستی بەسەر نیوەدورگەی کریمیادا گرت و ئەوەش بووەهۆی تەشەنەکردنی زیاتری ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراینا.

یەکێکی دیکە لە بیانووەکانی ڕوسیا بۆ پەلاماردان و ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆکراینا داواکاری ئۆکرانیابوو بەمەبەستی بەئەندامبوونی لە ڕێکخراوی هاوپەیمانێتی ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ.

هاوکات لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی جەنگی نێوانیانەوە هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون و بەشێک لە هاوڵاتیانی ئۆکراینا ئاوارەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بوون و جەنگەکە زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابوری ئۆکراینا گەیاندووە.

عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکات
پێشت عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکات
دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
دواتر دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
ەیوەندیدار