ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی سلێمانیش دەبێت بە پارە؟



سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە هەندێك شەقامی سلێمانی بکرێت بە پارە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە نەداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەردەوام کێشەی قەرەباڵغی شەقامەکانمان هەیە کە ئۆتۆمبێلێکی زۆر تێیاندا دەوەستن و سیمایەکی ناشرینیان داوە بە شارەکە.

وتیشی: “ڕێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان کارێکی خراپ نییە و ئامانج لێی جوانکردنی سیمای شارەکەمانە”.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە کە چەند جارێک گفتوگۆکراوە لەسەر ئەوەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە هەندێك شەقامدا بکرێت بە پارە، بە تایبەتیش شەقامی سالم، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە ئەو هەنگاوە بە جۆرێك بێت کە لە بەرژەوەندی حکومەت و هاووڵاتیشدا بێت.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە شارەوانی هەولێر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی لە هەندێک شەقامی شارەکە کرد بە پارە و پڕۆژەکەش دراوە بە کۆمپانیای کەرتی تایبەت.

بەهای دۆلار لە دابەزیندایە
پێشت بەهای دۆلار لە دابەزیندایە
عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکات
دواتر عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکات
ەیوەندیدار