دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون



لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی یوونس قادری، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز قاچی پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بریندارە بە مەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەش، لە هەمان سنووری شاری بانە کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی “دویسە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی نەریمان ساعدی، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران قۆڵ و کەمەری پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە، ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی 50 ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و28 کۆڵبەریش بریندار بوون.

ڕوسیا “٨٠ سەربازی ئۆکراینیمان لە دۆنێتسک کوشت”
پێشت ڕوسیا “٨٠ سەربازی ئۆکراینیمان لە دۆنێتسک کوشت”
یەکێتی لێپرسراوی چوار مەڵبەندی گۆڕی
دواتر یەکێتی لێپرسراوی چوار مەڵبەندی گۆڕی
ەیوەندیدار