یەکێتی لێپرسراوی چوار مەڵبەندی گۆڕی



یەکێتی لێپرسراوی چوار مەڵبەند دەگۆڕێت و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێریش لە پۆستەکەیدا دەمێنیتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی “پی یو کەی میدیا”ی زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا لێپرسراوی پێنج مەڵبەند دەستنیشان کرا.

ڕوونیشیکردەوە زیاد جەبار بە لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، سالار مەحمود بە لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان، عومەر حاجی ئه‌حمه‌د بە لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور و د. تەحسین نامیق بە لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتیی دەستبەکار دەبن و د. مەجید حەمە ئەمینیش بە لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی هەولێر دەمێنێتەوە.

ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە گۆڕانکارییانەدا دێت کە یەکێتی لە پۆستە حزبییەکاندا ئەنجامیان دەدات و پێشتریش لوقمان وەردی بە لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین و خدر مسته‌فا بە لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆران دەستنیشانکرابوون.

دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
پێشت دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
دواتر بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
ەیوەندیدار