زانایان: “لەماوەی ١٢٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٠٢٣ وشکترین ساڵە”



زانایانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ بەدرێژایی ١٢٥ ساڵ وشکترین ساڵە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانی ڕایگەیاندووە زاناکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە دوای شیکردنەوەی زانیاری پلەی گەرمی کەشوهەوا کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لەلایەن خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای ئەوروپا کۆپەرنیکۆسەوە بەدەست هێنرا، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی وشک بووە.

مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو کە تێکڕای پلەی گەرمی تێیدا گەیشتە ١٥.٣ پلەی سیلیزی لە سەرووی سفرەوە، بەپێی بۆچوونی زانایان ئەمە بووە گەرمترین پلەی گەرما لە مێژووی چاودێریکردنی کەشوهەوا لە جیهاندا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەم پلە گەرمییە بەرزە چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش لەنێویاندا گازە دەردراوەکان بەهۆی سوتانی ماددە کیمیاییەکان و دیاردەی نینۆی سروشتی کە کاردەکاتە سەر گەرمبونی ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن.

دەستەیەک لە زانایانی کەشناسی وڵاتی چین لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ڕایانگەیاند ساڵی ٢٠٢٣ وشکترین ساڵ دەبێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و تێکڕای ئەو پلە گەرمییە تێدەپەڕێنێت کە لە ساڵی ٢٠١٦دا تۆمارکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق بە یەکێک لە زیانمەندترین ئەو وڵاتانە دادەنرێت کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و لە ڕیزبەندی پێنجەمی وڵاتانی زیان لێکەوتوودا دێت.

سلێمانی لە یادی دامەزراندنیدا سەوز دەکرێت
پێشت سلێمانی لە یادی دامەزراندنیدا سەوز دەکرێت
دوو تۆمەتبار بە چەکی کڵاشینکۆفەوە دەستگیرکران
دواتر دوو تۆمەتبار بە چەکی کڵاشینکۆفەوە دەستگیرکران
ەیوەندیدار