سلێمانی لە یادی دامەزراندنیدا سەوز دەکرێت



سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک و سەوزکردنی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی چالاکی و پڕۆژەکانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی ڕاگەیاند و وتی، چالاکییەکانمان خزمەتکردنە بە شاری سلێمانی، خۆی دەبینێتەوە لە سەوزایی و هەردوو ( پڕۆژەی کۆنکریتی گەڕەکی کەڵەکن، لەگەڵ سەردان و بەدواداچوون بۆ ئاستی بەڕێوەچوونی کارەکانی پردێک لە شاری سلێمانی).

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانمان هەیە کە بریتیە لە ڕواندنی ٢٣٩ نەمام لە بازنەیی مەلیک مەحمود، لەگەڵ ٧٠ نەمامی دیکە لە سەرچنار.

لەیلا عومەر، ئەوەشی خستەڕوو، کاردەکەین لەسەر بابەتی قەرز لەبری سەوزایی بۆ زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە سنووری شاری سلێمانی، چونکە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پێویستە لە ٪٢٥ سەوزایی بێت، بەڵام ڕەچاویان نەکردووە و هەر بەپێی یاساکە کۆمپانیاکان دەبێت لە شوێنێکی دیکە ئەو سەوزاییە دروستبکەن و بەڕێوەیبەرن، لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن چەند کۆمپانیایەک پردی کۆبانێ، خاڵە شەهاب و دەروازەی سلێمانی سەوز دەکرێت.

بەهرۆز سالار، سەرۆکی بۆردی سەرپەرشتیاری باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ ٧٠ هەزار نەماممان چاندووە، ئەمڕۆ ٢٣٩ نەمام دەڕوێنین لە بازنەیی مەلیک مەحمود و ٧٠ نەمامی دیکە لە سەرچنار، بەیانیش چوار شوێنی ستراتیژی سلێمانی سەوز دەکەین.

 

دامەزراندن لە چەمچەماڵ ڕاگەیەندرا
پێشت دامەزراندن لە چەمچەماڵ ڕاگەیەندرا
زانایان: “لەماوەی ١٢٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٠٢٣ وشکترین ساڵە”
دواتر زانایان: “لەماوەی ١٢٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٠٢٣ وشکترین ساڵە”
ەیوەندیدار