دوو تۆمەتبار بە چەکی کڵاشینکۆفەوە دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف.

پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەتۆمەتی برینداركردنی هاوڵاتییەك، لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیركران، دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی شەڕو برینداركردنی هاووڵاتییەك لە نەخۆشخانەیەكی سنوورەكە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت كەسێك برینداربووە و تۆمەتباران هەڵاتوون، لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ه،ع) لە دایكبووی ٢٠٠١، (أ، ك) لە دایكبووی ٢٠٠٣ بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

زانایان: “لەماوەی ١٢٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٠٢٣ وشکترین ساڵە”
پێشت زانایان: “لەماوەی ١٢٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٠٢٣ وشکترین ساڵە”
ئەمریکا وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە جەنگی حزبوڵا ئاگادارکردووەتەوە
دواتر ئەمریکا وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە جەنگی حزبوڵا ئاگادارکردووەتەوە
ەیوەندیدار