بەڵێندرا داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت



ئەمڕۆ یەکشەممە، خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داواکارییەکانیان خستەڕوو.

پاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، خوێندکاران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داواکارییەکانیان خستەڕوو.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوێندکاران ڕایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە جەختکرایەوە لەسەر داواکاری خوێندکاران، ئێمە دوو خاڵمان بۆ پەروەردە خستەڕوو لە دەستکاری کردنی ساڵنامەی خوێندن و کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن.

ئاماژەیان بەوەکرد، بەڕێوەبەری پەروەردە بەڵێنی پێداین پاش دەستکردنەوەی بە خوێندن و کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت.

وتیشیان، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند تا دەوام دەستپێنەکاتەوە داواکاری خوێندکاران جێبەجێ ناکرێت، ئێمە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان وەرگرتووە مۆڵەتی دوو ڕۆژمان پێداون و دەگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی دەگەڕێینەوە سەر شەقام و دووبارە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین.

هاوکات ئەمڕۆ مامۆستایان لەگەڵ خوێندکاران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، جەختیانکردووە لەوەی بایکۆت ناشکێنن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.

 

زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێن
پێشت زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێن
پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین دەکرێت
دواتر پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین دەکرێت
ەیوەندیدار