زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێن



لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەت بۆ تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، زیاتر لە 120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر تاپۆ دەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە 56 پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە تاپۆ دەکرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە یەکەکان لە شوقە، ڤێلا و خانوو پێکهاتوون و لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.

پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، تاکو ئێستا شەش ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاى ھەولێر تاپۆکراون و 12 ھەزار یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکەن تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە بەڕێوەیە و پلەی گەرما دادەبەزێت
پێشت کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە بەڕێوەیە و پلەی گەرما دادەبەزێت
بەڵێندرا داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت
دواتر بەڵێندرا داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت
ەیوەندیدار