پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین دەکرێت



ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، هەوا سارد و شێدار دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ماوەی کاریگەری شەپۆلی یەکەمدا لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ مانگ پێشبینی بارانی مامناوەند و باش دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا و بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەری دەبێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٦ تا ٨ پلەی سەدی نزمدەبێتەوە و ڕادەی شێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلی دووەم لە ١٩ و ٢٠ی مانگەوە پێشبینی دەکرێت بە ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قوڵ لە دەریای ناوەراستەوە، لەگەڵیدا بارستە ھەوایەکی سارد و شێداری دەبێت لەم قۆناغە، هاوکات ئەگەری دابارینی بارانێکی زۆر و زیاتر دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و ساردبوونی کەشوھەوای ناوچەکە و بارینی بەفریش لەناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی بارانی پێویست بۆ پەڵە و زیاتریش ھەیە.

بەڵێندرا داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت
پێشت بەڵێندرا داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت
“هەژماری من” گەیشتە شارێکی دیکە و فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر “هەژماری من” گەیشتە شارێکی دیکە و فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار