خوێندکاران: بۆ داواکردنی مافی خۆمان و مامۆستایان هاتووینەتە سەر شەقام



ئەمڕۆ یەکشەممە، خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان بە وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێم، ئەنجامدا.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێندکاران لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خویندنیان کردووە، خوێندکاران داوای کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و درێژکردنەوەی ماوەی تاقیکردنەوەی وزاری دەکەن.

خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ” ئێمە دەمانەوێت بە شێوەیەکی هێمنانە و مەدەنیانە داوای مافەکانی خۆمان بکەین، نامانەوێت هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک دروستببێت، هیواخوازین بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران و مامۆستایان بدرێت”.

خوێندکارانی پۆلی ١٢ سەبارەت بە داواکارییەکانیان ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی بایکۆتەوە وانەیەکی کەم خوێندراوە، ئێمە ناتوانین بەو ماوە کەمە فریای تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن بکەوین، ئێمە هاتووینەتە سەر شەقام بۆ داواکردنی مافەکانی خۆمان و مامۆستایانیش، چونکە بەهۆی ئەوەی مامۆستایان مووچەکانیان وەرنەگرتووە بۆیە خوێندنی ئێمەش وەستاوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ مامۆستایان و وانەبێژان، لەگەڵ فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەردەم زانکۆی سلێمانی گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن، دووپاتی دەکەنەوە بایکۆت ناشکێنن و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ناڕەزایەتی تا داواکانیان جێبەجێدەکرێت.

واتسئەپ تایبەتمەندی نیشاندانی ڕیکلام زیاد دەکات
پێشت واتسئەپ تایبەتمەندی نیشاندانی ڕیکلام زیاد دەکات
لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکرا، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی دزیوە
دواتر لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکرا، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی دزیوە
ەیوەندیدار