واتسئەپ تایبەتمەندی نیشاندانی ڕیکلام زیاد دەکات



ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕەنگە بەناوبانگترین ئەپی نامە ناردن ” واتسئەپ”  لە جیهاندا دەست بکات بە نیشاندانی ڕیکلام.

کۆمپانیاکە ڕەتیکردووەتەوە کە ڕیکلامەکان لە نامە هاتووەکاندا پیشان بدرێن،  ڕەنگە لە تایبەتمەندی “Status” دەربکەون کە وەکو Instagram Stories کاردەکات.

واتسئەپ لە مێژە بەرەنگاری ناساندنی ڕیکلام بووەتەوە بۆ هەر بەشێکی پلاتفۆرمەکەی، ئەمەش لە پلاتفۆرمەکانی دیکەی مێتا جیای دەکاتەوە، وەک ئینستاگرام و فەیسبووک کە بە شێوەیەکی زۆر پشتگیری ڕیکلام دەکەن.

لە مانگی ئەیلولدا ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە بەدوای گۆڕینی ئەو دۆخەدا دەگەڕێت و هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە ئایا ڕیکلامەکان لە لیستی چاتەکاندا پیشان بدات یان نا.

ویل کاثکارت، سەرۆکی واتسئەپ لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، کۆمپانیای مێتا بە تەواوی ڕەتیدەکاتەوە کە تاقیکردنەوە یان کار لەسەر ئەم تایبەتمەندییە بکات، یاخود پلانی کردنی هەبێت.

بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Folha De S.Paulo بەڕازیلی، لە وەڵامی پرسیارێکدا  کە ئایا ئەپەکە بە خۆڕایی دەمێنێتەوە و ڕیکلامەکان پیشان نادات، ویل کاثکارت ئاماژەی بەوەکرد، ڕەنگە هەندێک ڕیکلام بگاتە بەشەکانی دیکەی پلاتفۆرمەکە.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیاکە دەتوانێت بژاردەی وەرگرتنی پارەیەک لە خەڵک بۆ بەشداریکردن لە تایبەتمەندی نوێی ئامڕازی کەنالەکان پێشکەش بکات، تێیدا ڕیکلامەکان نیشانبدات.

هاوکات هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەی نەخستەڕوو کە کەی تایبەتمەندییەکە دەخرێتە بازاڕەوە و بەکارهێنەرانی بتوانن لێی سوودمەندببن.

“هەژماری من” گەیشتە شارێکی دیکە و فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت “هەژماری من” گەیشتە شارێکی دیکە و فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە
 خوێندکاران: بۆ داواکردنی مافی خۆمان و مامۆستایان هاتووینەتە سەر شەقام
دواتر  خوێندکاران: بۆ داواکردنی مافی خۆمان و مامۆستایان هاتووینەتە سەر شەقام
ەیوەندیدار