لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکرا، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی دزیوە



پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکی بەتۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەو ەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا، کە دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتبار ئەو ئۆتۆمبێلەشی دزیوە و ئۆتۆمبێلەکەی تری فرۆشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستادا تۆمەتبار (م، و، ع لەدایكبووی 1987) بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانی ناوە بەدزینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا.

 خوێندکاران: بۆ داواکردنی مافی خۆمان و مامۆستایان هاتووینەتە سەر شەقام
پێشت  خوێندکاران: بۆ داواکردنی مافی خۆمان و مامۆستایان هاتووینەتە سەر شەقام
لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا
دواتر لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار