یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دیاری كردنی 5 كورسی بۆ پێكهاتەكان ڕاگەیاند



دوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان بۆ دیاری كردنی 5 كورسی بۆ پێكهاتەكان لە كۆی 100 كورسییەكەی پەرلەمانی كوردستان، وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن دەگرین و هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان نەبووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، “یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای نەمانی کورسی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان نەکردووە و بەپێچەوانەوە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەمانی کورسی پێکهاتەکانەوە دەرئەنجامی کارکردنی ئەو بەناو پێکهاتانەبوو، کە لە پەرلەمانی کوردستان هەبوون.

ڕاشیگەیاندووە، یەکێتی ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێت و ئێمە دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی: “یەکێتی تەئکید لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە دەکاتەوە، چونکە پێمانوایە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارا هەیە وئەمەش تەنها بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکرێت”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 21ی ئایار، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دیاریکردنی پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پێکهاتەکانی کوردستان، لەکۆی ئەو 100 کورسییەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێدابوو، کە دوو کورسییان بۆ پارێزگای هەولێر و دوو کورسی دیکەشیان بۆ پارێزگای سلێمانی و یەک کورسیش بۆ پارێزگای دهۆکە، کە بەسەر مەسیحی و تورکمانەکاندا دابەشکراون.

 

وڵاتێكی عەرەبی زمانی كوردی پەسەند دەكات و كاركردن پێی ڕادەگەیەنێت
پێشت وڵاتێكی عەرەبی زمانی كوردی پەسەند دەكات و كاركردن پێی ڕادەگەیەنێت
ئەنگوستیلەکەی ڕەئیسی دیاریی کێ بوو؟
دواتر ئەنگوستیلەکەی ڕەئیسی دیاریی کێ بوو؟
پەیوەندیدار