وڵاتێكی عەرەبی زمانی كوردی پەسەند دەكات و كاركردن پێی ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانانی زمانی كوردی لە سعودیە دەكەوێتە بواری جێ بەجێكردنەوە و تابلۆی ڕێنمایی بە زمانی كوردی زیاد دەكرێت.

كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە مەبەستی پێشوازیكردن لە حاجیانی هەرێمی كوردستان لە دەروازەی سنووری عەڕعەڕی سعودیە، تابلۆی ڕێنمایی بە زمانی كوردی زیاد دەكرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ڕاشیگەیاند، دوای بەشداریكردنی شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە كۆنفرانسی جەددە بۆ خزمەتگوزاری حەج و عومرە لە میانەی كۆنفرانسەكەدا پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی لە شوێنە فەرمییەكان بۆ وەزیری حەج و دەسەڵاتدارانی سعودیە كرد و لە نزیكەوە گفتوگۆی بەرهەمدار لەسەر ئەو پرسە كرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەم هەفتەیەدا بە مەبەستی كاركردن لەسەر ئەم پێشنیازانە، وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودیە و داوای كردووە، كە بە زووترین كات تابلۆكانی دەروازەی سنووری عەڕعەڕ بە زمانی كوردی بۆیان ڕەوانە بكرێت بۆ پێشوازیكردنی حاجیان دابنرێت، كە ئەمەش یەكەم جارە لە مێژوودا زمانی كوردی لە سعودیە لە شوێنە فەرمییەكان دابنرێت هاوشێوەی زمانەكانی دیكە.

وتیشی، “ئەمە یەكەم قوناغی بەفەرمی كردنی زمانی كوردییە لە عەرەبستانی سعودیە و لە داهاتوودا چەندین رێنمایی و ماڵپەرە ئەلیكترۆنییەكانی وەزارەتی حەج و عومرە، كە تایبەتن بە بواری حەج و عومرە هەوڵەكان چڕ دەكرێتەوە بۆ زیادكردنی زمانی كوردی”.

لە ئێستادا وەزارەتی عەرەبستانی سعودیە بە 16 زمانی جیاجیا ڕێنمایی بڵاو دەكاتەوە و بە دانانی زمانی كوردیش دەبێتە 17هەمین زمان، كە لە سعودیە بە شێوەیەكی فەرمی كاری لەسەر بكرێت.

زنجیرەیەک هەورەبروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
پێشت زنجیرەیەک هەورەبروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دیاری كردنی 5 كورسی بۆ پێكهاتەكان ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دیاری كردنی 5 كورسی بۆ پێكهاتەكان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار