لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا



هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند لە ئاکامی دوو ڕووداودا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێک لە ناو گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار وەرگەڕا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە ئەو هاووڵاتییە تەمەنی 28 ساڵە و تیمەکانی هاتووچۆ سەبارەت بەهۆکار و شێوازی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لە ڕووداوی دووەمیشیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا و ماتۆڕسکیلێک لە نزیك گوندی شێرەوەنی سەر ڕێگای کەلار – خانەقین بەیەکیاندا دا و بە هۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 23 ساڵە.

 

لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکرا، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی دزیوە
پێشت لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکرا، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی دزیوە
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕەخنە لە سیاسەتی واشنتۆن دەگرێت
دواتر ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕەخنە لە سیاسەتی واشنتۆن دەگرێت
ەیوەندیدار