زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت



دکتۆر فەرهاد محەمەد دەڵێت، بە گشتى هۆكارى زمانگرتن پەيوەندى بە هەندێك لەو بەشانەى مێشكەوە هەيە، كە تايبەتن بە قسەکردن و بە شێوازێكى خاوتر كار دەكەن، كە ئەمەش بۆماوەييە و لە تەمەنى ٢ بۆ ٦ ساڵ زياتر دەردەكەوێت و ئەگەر چارەسەر نەكرێت تا گەورەيی، بەردەوام دەبێت و دەمێنێتەوە.

دکتۆر فەرهاد محەمەد، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى ئاخاوتن، زمان و ئۆتیزم لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆكارى زمانگرتن و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى حاڵەتەکە دەکات و دەقى نووسینەکەش بەم جۆرەیە:-

بە گشتى هۆكارى زمانگرتن پەيوەندى بە هەندێك لەو بەشانەى مێشكەوە هەيە، كە تايبەتن بە قسەکردن و بە شێوازێكى خاوتر كار دەكەن، كە ئەمەش بۆماوەييە و لە تەمەنى ٢ بۆ ٦ ساڵ زياتر دەردەكەوێت و ئەگەر چارەسەر نەكرێت تا گەورەيی بەردەوام دەبێت و دەمێنێتەوە.

چارەسەرى ئەم حاڵەتە لەلايەن پسپۆڕى نەخۆشييەكانى ئاخاوتن و زمانەوە دەكرێت، ئەويش لە ڕێگاى كۆمەڵێك پرۆگرام و بەرنامەى تايبەتى زانستیی بە پێى تەمەن و كێشەى كەسەكە، كە چارەسەرى بۆ دادەنرێت.

مەبەست لە ڕۆژى جيهانى زمانگرتن  ٢٢ ى ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێکە ئەوەيە، كە كۆمەڵگە هۆشيار بكرێتەوە دەربارەى زمانگرتن بۆ ئەوەى خانەوادە و مامۆستايان و تەواوى كۆمەڵگە بزانن، كە دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ كەسێكدا بكەن، كە زمانگرتنى هەيە.

هەروەها یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى دیاریکردنى ڕۆژێک بۆ زمانگرتن هۆشياركردنەوەى زياترى ئەو كەسانەشە، كە زمانگرتنيان هەيە دەربارەى چارەسەرييە زانستييەكان و دووركەوتنەوە لە ڕێگە هەڵەكانى چارەسەریى.

ئەردۆغان و ڕەئیسی لە ئۆزباکستان کۆبوونەوە
پێشت ئەردۆغان و ڕەئیسی لە ئۆزباکستان کۆبوونەوە
بڕیارێک لەبارەی پارەی کاش بۆ گەشتیاران دەدرێت
دواتر بڕیارێک لەبارەی پارەی کاش بۆ گەشتیاران دەدرێت
ەیوەندیدار