ئەردۆغان و ڕەئیسی لە ئۆزباکستان کۆبوونەوە



سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی کۆبووەوە.

ئەردۆغان، کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ١٦مین لووتکەی هاریکاری ئابووریی لە تاشکەنتی پایتەختی ئۆزبەکستانە، لەگەڵ سەرکۆماری ئێران ڕەئیسی کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەداخراوی بەڕووی ڕاگەیاندندا بەڕێوەچوو، هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی فەرمەنگەی پەیوەندیی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار، باڵیۆز عاکیف چاغتای کیڵیچ و سکرتێری گشتیی ئاک پارتی، فاتیح شاهین و پەرلەمانتاری سامسونی مەهەپە، ئیلیاس تۆپساکاڵ و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی تورکیا- ئێران و ئەو قەیرانە مرۆییە کرا کە بەهۆی هێرشی ئسرائیل بۆ سەر غەززە دروستبووە، لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێن بۆ چارەسەرکردنی.

سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی تورکیا- ئێران و ئەو قەیرانە مرۆییە کرا کە بەهۆی هێرشی ئسرائیل بۆ سەر غەززە دروستبووە، لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێن بۆ چارەسەرکردنی.

ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد کە کۆتاییهێنان بە هێڕشەکانی ئیسرائیل خزمەت بە ئاشتیی ناوچەکە و جیهان دەکات و، پێویستە لەو لووتکە نائاساییەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی سازی دەکات، هەوڵ و تەقەلا بدرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە ئەردۆغان بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی تورکیا ئامادەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییە وەک گەرەنتیکار لە پێناو گەیشتن بە چارەسەر، بە پێویستی زانیوە جیهانی ئیسلامی هەڵوێستێکی هاوبەشی هەبێت و گوشارەکانی سەر ئیسرائیل زیاد بکات.

ئاماری نوێی کوژراوانی فەڵەستین ڕاگەیەندرا
پێشت ئاماری نوێی کوژراوانی فەڵەستین ڕاگەیەندرا
زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت
دواتر زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت
ەیوەندیدار