بڕیارێک لەبارەی پارەی کاش بۆ گەشتیاران دەدرێت



فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بڕی ئەو پارە نەختینەیە دیاری دەکات کە گەشتیارێک ڕێگەی پێدراوە بیهێنێتە ژوورەوە و دەرەوەی عێراق.

فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕی ئەو پارەیەی دیاریکرد کە گەشتیارێک لەکاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق و هاتنی بۆ عێراق ڕێگەپێدراوە کە پێی بێت، هاوکات ڕێنمایی ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئەگەر لەو بڕە زیاتر بوو، دەبێت گەشتیارەکە چی بکات.

بەپێی فەرمانەکە، گەشتیارێک ئاساییە و ڕێگە پێدراوە کە بڕی ( 1 ملیۆن دیناری عێراقی) پێ بێت و هیچ لێپرسینەوەیەکی لێ ناکرێت، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتر بوو دەبێت ڕێکارەکان و زانیاری بدات لەسەری،

بۆ دۆلاریش ڕێگەپێدراوە لە بڕی ( 1 دۆلارەوە تا 10 هەزار دۆلار) ی پێبێت چ لە کاتی هاتنی بۆ عێراق و ڕۆشتنی بۆ دەرەوەی عێراق.

زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت
پێشت زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت
چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت
دواتر چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت
ەیوەندیدار