چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت



وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئامادەکاریدان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم، هەوڵی زیادکردنی چەند ماددەیەکی تر لە بەشەخۆراک دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موسەننا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئامادەکاریدان بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم بۆ هاووڵاتیان و دابینکردنی بەشەخۆراکی دەیەم بۆ ئەو هاووڵاتییانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

دەشڵێت، پێشنیازیان کردووە و چاوەڕوانی رەزامەندین لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ زیادکردنی ئاردی سفر و پەنیر و شیر بۆ بەشەخۆراکەکانی داهاتوو.

ئەوەشی خستە روو، کۆگایەکی نوێی بەشەخۆراکیان کردووەتەوە کە دەتوانێت بەشەخۆراکی چوار مانگی داهاتوو لەخۆبگرێت.

باسی لەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا، بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ هاوڵاتیان سەرجەم بەشە خۆراکەکانیان وەربگرن.

جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەندین جار هەوڵی زیادکردنی چەند پێکهاتەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتیان دراوە و دواهەمینیشیان لەسەر مێزی سودانی دانراوە و چاوەڕوانی واژۆی نووسراوەکەیە.

بڕیارێک لەبارەی پارەی کاش بۆ گەشتیاران دەدرێت
پێشت بڕیارێک لەبارەی پارەی کاش بۆ گەشتیاران دەدرێت
بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
دواتر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار