بانکی ناوەندیی: ڕێژەی هەڵاوسان دابەزیوە



بانکی ناوەندی ڕایگەیاند ڕێژەی هەڵاوسان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لە عێراق دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی ئامار و توژینەوەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ڕێژەی هەڵاوسان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو دابەزیوە، بەجۆرێك لە مانگی ئابی 2022دا 4.4٪ بووە، بەڵام لە ئابی ئەمساڵدا بۆ 3.7٪ دابەزیوە.

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێژەی هەڵاوسان بە بەراورد لەگەڵ هەندێك وڵاتی دراوسێی عێراق لە ئاستێکی گونجاودایە و ڕاشیگەیاند ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتانی دەوروبەر بەم شێوەیەیە:

تورکیا 57٪

ئێران 46٪

ئیمارات 3.4٪

سعودیە 2.4٪

چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بە کوێ دەگات؟
پێشت چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بە کوێ دەگات؟
داوادەکرێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت هەتا چەکی ئەتۆمی لە غەززە بەکار نەهێنێت
دواتر داوادەکرێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت هەتا چەکی ئەتۆمی لە غەززە بەکار نەهێنێت
ەیوەندیدار