وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایگەیاند، فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی پیشەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ کراوەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن بۆ خوێندکارە یەکەمەکان کە دەرچووی خوێندنی پیشەیین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ کرایەوە، دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ سەرجەم زانکۆکان بەگوێرەی پسپۆڕییە ئەکادیمی و تەکنیکیەکانیان.

لەمبارەیەوە بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە پێشتر داواکارییان پێشکەش نەکردووە بۆ کۆلێژ و بەشە ئەکادیمییەکان، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی (www.dirasat-gate.org) فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێشکەشکردنی داواکاری تا ڕۆژی شەممە ١١/١١/٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی غەززە ئاوارە بوون
پێشت زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی غەززە ئاوارە بوون
بانکی ناوەندی دۆلاری پێویست ناخاتە بازاڕەوە و نرخەکەی بەرزتر بووەوە
دواتر بانکی ناوەندی دۆلاری پێویست ناخاتە بازاڕەوە و نرخەکەی بەرزتر بووەوە
ەیوەندیدار