“لە جیهاندا 800 ملیۆن كەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن”



سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، لە سەرتاسەری جیهاندا 800 ملیۆن كەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و

کریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، دەبێت بەرهەمی گەشەی ئابووری جیهانی بەسەر هەموو وڵاتاندا دابەش بکرێت و وتیشی، “جیاوازییەکی گەورە لە ئەدای ئابووری لە نێوان وڵاتاندا هەیە”.

جۆرجیڤا لەمیانی دانیشتنێکی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، کە لە سعودیە بەڕێوەچوو وتی، “نزیکەی 800 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان لە ئێستادا بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن”، جەختیشی لەوە کردەوە، جیهان سەرکەوتوو نەبووە لە هاوبەشکردنی سوودەکانی گەشەکردن لەگەڵ ئەو ناوچانەی زۆرترین پێویستییان هەیە.

بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕوونیشی کردەوە کە “ئابووری جیهانی خۆڕاگری خۆی سەلماندووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە بەرامبەر شۆکەکانی دووبارەبووەوە، بەهۆی بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانەی دارایی گشتی، ئەمە جگە لە هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشەسەندنی کەرتی تایبەت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “جیهان ڕووبەڕووی دوو کێشە دەبێتەوە، یەکەمیان گەشەی ئابووری جیهانی لاوازە بە بەراورد بە ستانداردە مێژووییەکان، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی گەشەکردنی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣.٢% بووە”.

جۆرجیڤا دەشڵێت: “کێشەی دووەم جیاوازییە ئابوورییە گەورەکەی نێوان وڵاتانی جیهانە، کە هەندێکیان گەشەیەکی باش بەدەستدەهێنن و هەندێکیان لەدوای خۆیانن”.

جەختیشی كردۆتەوە، لە داهاتوودا ئەگەر نەتوانین چارەسەر بۆ ئەو کێشانە بدۆزینەوە، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبینەوە.

دەربارەی بەبانکیکردنی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
پێشت دەربارەی بەبانکیکردنی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
ئەوقاف دەستەواژەی “شێخ و بانگخواز” و دەركردنی جنۆكە و پزیشكی ئایینی قەدەغەكرد
دواتر ئەوقاف دەستەواژەی “شێخ و بانگخواز” و دەركردنی جنۆكە و پزیشكی ئایینی قەدەغەكرد
ەیوەندیدار