زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی غەززە ئاوارە بوون



دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ڕایگەیاند، دوای یەک مانگ لە شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و کوتلە فەلەستینییەکان لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە، زیاتر لە ٥٠ قوتابخانە بۆردومان کراون و زیاتر لە ٨٠ فەرمانبەریان لە غەززە کوژراون.

ڕۆژی دووشەممە، عەنان ئەبو حەسنە، وتەبێژی ئاژانسەکە لە غەززە، ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە غەززە ئاوارەبوون لە ناو کەرتی غەززە، کە ٧٠٠ هەزار کەسیان لە ناوەندەکانی پەناگەی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشتەجێبوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئاوارەکان بەرەو پەناگەکان هەڵاتوون، ئەو هاوکارییانەی کە پێییان دەگات کەمترینی پێداویستییەکانیان پڕ ناکاتەوە.

وتیشی، ئەو هاوکارییە خۆراکییانەی دەگەنە پەناگەکان زۆرترینیان لە ماوەی ٥ ڕۆژدا تەواو دەبن، لە ماوەیەکی کورتدا سووتەمەنی تەواو دەبێت، وە دۆخەکە زیاتر کارەساتبار دەبێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتی مەدەنی غەززە بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕاپۆرتی نوێی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بڵاوکرایەوە
پێشت ڕاپۆرتی نوێی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بڵاوکرایەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار