بانکی ناوەندی دۆلاری پێویست ناخاتە بازاڕەوە و نرخەکەی بەرزتر بووەوە



کەمیی دۆلار لە بازاڕەکاندا هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە لە عێراق و ئەمڕۆش 100 دۆلار لە 166 هەزار دینار نزیك بووەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بلاویکردەوە کە 227 ملیۆن و 447 هەزار و 755 دۆلاری خستووەتەڕوو. بەڵام تەنها 27 ملیۆن و 690 هەزار دۆلاری نەخت بووە.

ئەو دۆلارەی کە بانکی ناوەندی بە نەخت دەیفرۆشێت، پێویستییەکانی بازاڕ پڕ ناکاتەوە، بۆیە بەردەوام نرخەکەی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و نیوەڕۆی ئەمڕۆش 100 دۆلار گەیشتە 165 هەزار دینار و 750.

بەردەوامبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماسیش هۆکارێکی دیکەی ئەو ناسەقامگیرییەیە کە نەك تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لە بازاڕەکانی جیهانیشدا دروست بووە.

مەترسی تێوەگلانی ناڕاستەوخۆی عێراقیش لە شەڕەکە پشێوی زیاتری لە بازاڕەکاندا دروست کردووە، بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە ناوبەناو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆردومان دەکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا بڵاوکردەوە
دواتر دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار