لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی



لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی باوەنور نزیک گوندی چاڵەڕەش ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە 7 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە، لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گوندی (چاڵە ڕەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و 6 كەس لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.

یەكەم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆماركرا
پێشت یەكەم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆماركرا
كەسێكی عەرەب لەسەر كوشتنی دوو كەس لە سلێمانی دەستگیركرا
دواتر كەسێكی عەرەب لەسەر كوشتنی دوو كەس لە سلێمانی دەستگیركرا
ەیوەندیدار