یەكەم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆماركرا



وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێك بە گومانی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی خراوەتە ژێر چاودێری پزیشكی و پشكنینەكانی ڕەوانەی بەغدا كراوە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هاووڵاتییەكی دانیشتووی کەرکوک لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و جیاكراوەتەوە بە گومانی تووشبوونی تای خوێنبەربوون.

ڕاشیگەیاند، ئەو هاووڵاتییە تەمەنی 23 ساڵە و چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی تێدایە.

جەختیشی كردەوە، پشکنینەکەی ڕەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامەکەی دەكەین.

بە ئاڵای کوردستانەوە  پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا
پێشت بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار