دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر بودجە و مووچە دەدات



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای پارێزەرێكی كوردی لەسەر بودجەی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی 6 دواخست و تاوەكو بڕیاری كۆتایی تێدا بدات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، 28ی نیسانی 2024، دادگی باڵای فیدڕاڵی عێراق كۆبووەوە و تیایدا دادبینی كرد بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە بودجەی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران، كە لەلایەن پارێزەر (ئازاد عەبدولحەمید دۆسكی) تۆماركرابوو، بەڵام دوای پێشكەش كردنی بەڵگەكان لەلایەن پارێزەرەكەوە، دواتر دادبینی دواخرا بۆ 9ی 6ی 2024.

ئەو پارێزەرە سكاڵاكەی لە 27ـی شوباتی ئەمساڵ تۆماركردووە لەسەر هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێم و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و وەزیرانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم و تیایدا داوا لە دادگا دەكات داوالەسەركراوان پابەند بكات بە جێبەجێکردنی مادەکانی (13،12،11،1)ـی یاسای ژمارە 13ـی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) لە دژی پێنەدانی بودجەی کوردستان وەکو ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق هاتووە و خەرج نەكردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئەو پارێزەرە جەختی كردۆتەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق پشکی کوردستان بنێردرێت وەکو ئەوەی لە یاسای بودجەدا هەیە، کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران چارەسەر دەبێت.

چۆن ڕێگری لە كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێم كرا؟
پێشت چۆن ڕێگری لە كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێم كرا؟
(زیرەکی دەستكرد) بەبێ عەقڵی زیرەك نابێ!
دواتر (زیرەکی دەستكرد) بەبێ عەقڵی زیرەك نابێ!
ەیوەندیدار