بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە



بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە و ئەمڕۆش بەربەستی 164 هەزار دیناری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی عێراقدا بۆ 164 هەزار و 400 دینار بەرزبووەوە.

دابەزینی بەهای دینار هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و ئەگەری تێوەگلانی عێراق لە شەڕەکەدا، بە تایبەتیش دوای ئەو هێرشانەی کە ناوبەناو میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن.

پێش سەرهەڵدانی ناسەقامگیرییەکەش دینار لە دۆخێکی باشدا نەبوو و بەردەوامبوونی بە قاچخبردنی دۆلار بۆ ئێران و تورکیا بووە هۆی ئەوەی 100 دۆلار لە سەروو 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە بکرێت، هەرچەندە بانکی ناوەندی نرخەکەی بە 132 هەزار دینار جێگیرکردووە.

 

ڕووسیا سێیەکی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی جیهانی کۆنترۆڵ کردووە
پێشت ڕووسیا سێیەکی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی جیهانی کۆنترۆڵ کردووە
سودانی لە تارانەوە: گەلی فەڵەستین کۆمەڵکوژ دەکرێت
دواتر سودانی لە تارانەوە: گەلی فەڵەستین کۆمەڵکوژ دەکرێت
ەیوەندیدار