ڕووسیا سێیەکی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی جیهانی کۆنترۆڵ کردووە



ئاژانسێکی هەواڵی ڕووسی بڵاویکردەوە، ڕووسیا بۆ یەکمجار لە مێژوودا سێیەکی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی سروشتی بەرهەمهدەهینێت.

ڕووسیا ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوو زیاتر لە سێیەکی کۆی ئەڵماسی سروشتی لە جیهاندا بەرهەمهێنا، بەو پێیەی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا نزیکەی ٪ ٩٠ی قەبارەی بازاڕی جیهانی داگیرکرد.

قەبارەی بەرهەمهێنانی ئەڵماس لە جیهاندا گەیشتە نزیکەی ١١٩.٩٦  ملیۆن عەیار و ٤١.٩ ملیۆنیان لە ڕووسیا هەیە، ژمارەیەکی پێوانەیی ٪٣٥ بازاڕەکان پێکدەهێنێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیک”ی ڕووسی، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە ڕووسیا ساڵانە لە نێوان ٢٢٪ بۆ ٣٣٪ی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی جیهانی بەرهەم دەهێنێت.

وڵاتانی ئەفریقا ٦١.٦ ملیۆن عەیاریان دەرهێناوە، لەوانە بۆتسوانا (٣٤.٥ملیۆن عەیار)، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ (٩.٩ ملیۆن عەیار) و باشووری ئەفریقا (٩.٧ ملیۆن عەیار).

جگە لە ئەفریقا، کەنەدا و بەڕازیل لە ڕووی قەبارەی بەرهەمهێنان لە لیستی وڵاتانی پێشەنگ بوون، بە ڕێژەی ١٦.٣ ملیۆن عەیار و ١٥٨ هەزار عەیار.

بە وتەیەکی عومەری کوڕی خەتاب، پشتیوانی لە فەلەستین دەکرێت
پێشت بە وتەیەکی عومەری کوڕی خەتاب، پشتیوانی لە فەلەستین دەکرێت
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە
دواتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە
ەیوەندیدار