نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە



نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی نەوت بە بازاڕەكان و سوككردنی پێوەندەكانی نەهێشتنی كۆرۆنا لە چین كە گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لە جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 90 سەنت و بە ڕێژەی 1.15% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 78.89 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بە بڕی 67 سەنت و بە ڕێژەی 0.92% بەرزبوونەوة و نرخی بەرمیلێكی بە 73.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا نرخی نەوت پاشەكشەكردنێكی بەرچاوی بەخۆوەبینی و نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس نزمترین ئاستی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تۆماركرد.

 

مۆسكۆ پلانەكەی زیلینسكی بۆ ئاشتی ڕەتدەكاتەوە
پێشت مۆسكۆ پلانەكەی زیلینسكی بۆ ئاشتی ڕەتدەكاتەوە
سودانی بڕیاری ڕەوانەكردنی 400 ملیاری بۆ مووچەی دوو مانگ دەركرد
دواتر سودانی بڕیاری ڕەوانەكردنی 400 ملیاری بۆ مووچەی دوو مانگ دەركرد
ەیوەندیدار