مۆسكۆ پلانەكەی زیلینسكی بۆ ئاشتی ڕەتدەكاتەوە



كرملین ئەو پلانەی ڕەتكردەوە كە لەلایەن ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرایناوە پێشنیاركرابوو بۆ ئاشتی و كۆتایی هێنان بە جەنگ كە لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەرپابووە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی كرملین بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”پلانەكە سێ‌ هەنگاوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر كارە دووژمنكارییەكان”.

بەو وتەی پیسكۆڤ:”دەبێت ئۆكراینا ڕاستییە نوێیەكان كە لە واقیعدا هاتوونەتەپێش بۆ بەدیهێنانی ئاشتی قبوڵ بكات”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، زیلینسكی پلانێكی 10 خاڵی بۆ ئاشتی پێشنیاركرد، بەڵام 3 خاڵ لەوانە گرنگییەكی گەورەیان هەیە كە بریتین لە: پاشەكشەپێكردنی تەواوی هێزەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا، كێیڤ هیچ سازشێك ناكات و دەبێت ئاسایش و یەكێتی خاكی ئۆكراینا زامن بكرێت، پلانەكە كاروباری تری وەك ئاسایشی خۆراك و ئاڵوگۆڕپێكردنی دیلەكانیش لەخۆدەگرێت.

تکایە ئەو دەرزیەی لە خۆتان مەدەن!
پێشت تکایە ئەو دەرزیەی لە خۆتان مەدەن!
نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
دواتر نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
پەیوەندیدار