سودانی بڕیاری ڕەوانەكردنی 400 ملیاری بۆ مووچەی دوو مانگ دەركرد



وەزیرێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە سەرۆك وەزیران بڕیاری خەرجكردنی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەركردووە بۆ مانگەكانی 11 و 12 و بەوەش 400 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیایی فەرمی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی وەكو بەشێك لە جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزاری و كارنامەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری خەرجكردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمی بۆ مانگەكانی 11 و 12 داوە.

راشیگەیاند:” پەرلەمانی عێراق دەنگی بە كارنامە وزارییەكە داوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری دا بە خەرجكردنی 200 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ”.

بەگوێرەی بڕ‌یارەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ، ئەوا 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی ساڵی 2022 دا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تەنها سێ مانگ 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە.

نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
پێشت نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
دیشان: بەمشێوەیە لە مەغریب دەبەینەوە
دواتر دیشان: بەمشێوەیە لە مەغریب دەبەینەوە
ەیوەندیدار