وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە



وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، پێویستە لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا فۆڕمی زانیاری جوتیار پڕبکەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، پێویستە لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا لە ڕێکەوتی (١/١١/٢٠٢٣) تا (١٥/١٢/٢٠٢٣) فۆرمی زانیاری جوتیاری ڕاستەقینە پربکەنەوە، کە ئاماژە دەکات بە (ناوی جوتیار و ڕووبەری زەوی داچێنراو و پڕشتی پشبینیکراو) بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەرگرتن، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.

بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەت بە هەماهەنگی لقەکانی یەکێتی جوتیاران و ئەنجومەنی گوندەکان لیژنەی مەیدانی پێکدەهێنن و سەردانی زەوییەکانی جوتیاران دەکەن و زانیارییەکان لە فۆرمێکی ئامادەکراو تۆماردەکەن.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، جوتیاران بەرپرسیاردەبن لە زانیارییەکان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، چونکە ئەم زانیاریانە دەبنە بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ جوتیاران لەکاتی ناردنی لیستی ناوی جوتیارانی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی بارزگانی و وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ.

زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شەنگال
پێشت زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شەنگال
پەرلەمانتارێکی عێراق باسی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
دواتر پەرلەمانتارێکی عێراق باسی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
ەیوەندیدار